میرات وه‌ڕگێڕ بریتییه له بیرۆیه‌كی وه‌رگێڕان كه هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگێڕانی جۆره‌ها بابه‌تی نۆسراو له‌وانه نۆسراوه ده‌ستێه‌كان و ئه‌لكترونێه‌كان به زمانی كوردی و چه‌ندین زمانی تر. میرات وه‌ڕگێڕ به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ووڵاتی سوید كاری وه‌رگێڕان ده‌كات به‌ڵام له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی و هاریكاریه‌كی زۆر باشی هه‌یه له روانگه‌ی په‌یوه‌ندی جیهانیه‌وه له گه‌ڵ كۆمه‌لێك وه‌رگێڕی پسپۆر‌و به توانا له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیها‌ن.
ئێمه له میرات وه‌ڕگێڕ هه‌وڵد‌ەدەین که باشترین خزمه‌ت پێشکه‌ش به هاووڵاتیانی کورد له سه‌ر ئاستی هه‌موو جێهان به گشتی و ووڵاتی سوید به تایبه‌تی بکه‌ین ئه‌ویش له ریگه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕ‌ه پسپۆڕانه‌ی كه له بیرۆكه‌ماندا کار ده‌كه‌ن. یه‌كێک له مه‌رجه‌کانی میرات وه‌رگێڕ ئه‌وه‌یه كه وه‌رگێڕه‌كان ده‌بێت ئه‌و زمانه‌ی كه كاری وه‌رگێڕیی له سه‌ر ده‌كه‌ن زمانی دایکی بێت وه هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته‌ی كه وه‌رده‌گێڕێت شیاو یه‌کسان بێت به ئاستی كه‌سی وه‌رگێڕ. ئامانج و کاری ئێمه ئه‌وه‌یه كه بتوانین به باشترین شێو‌ه به‌رجه‌سته‌ی پێداویستیه‌کانی موشته‌ریه‌کان بکه‌ین له ڕوانگه‌ی دابین کردنی باشترین وه‌ڕگێڕ بۆ هه‌ر بابه‌تێك. ئێمه له میرات وه‌ڕگێڕ هه‌وڵ ده‌ده‌ین و کار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه به خێراترین شێو‌ه وه به نرخێكی گونجاو بتوانین باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتیان واته موشته‌ریه‌كانمان بكه‌ین. هه‌موو جۆره‌کانی وه‌رگێڕان پێش ته‌سلیم كردنی به شێوه‌یه‌کی پسپۆڕانه لێکۆلینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌یی له سه‌ر ده‌کرێت.
هه‌موو ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی که له بیرۆكه‌ماندا كار ده‌كه‌ن له ڕوانگه‌ی مه‌رجه‌کانی میرات وه‌ڕگێڕ تاقی کراونه‌ته‌وه وه نهێنی پێشه واته ناوه‌ڕوکی هه‌موو جۆره‌کانی وه‌رگێڕان پارێزراوه وه به نهێنی ده‌مێنێته‌وه.